هێرش بۆ سەر حەوشەی مزگەوت لە نیجەر: ٧١ کەس کوژران

لە ناوچەی تیلابێری لە وڵاتی نیجەری ڕۆژئاوای ئەفریقا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر جەماعەت کە دوای نوێژکردن لە حەوشەی مزگەوتێکدا کۆبوونەتەوە، ، ٧١ کەس کوژران.
هێرشەکە لە گوندی مەندە لە پارێزگای تیلابێری بووە. چەکدارە نەناسراوەکان دوای نوێژ لە حەوشەی مزگەوتێک خەڵکی سڤیلیان کردە ئامانج. لەو هێرشەدا ٧١ کەس کوژراون و ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەم هێرشە دووەم هێرشی گەورەی مزگەوت بوو لە ناوچەی تیلابێری لە چەند مانگی ڕابردوودا. لە مانگی ئاداردا، لە هێرشێکی دیکەی مزگەوتدا لە گوندی فامبیتە لە کاتی نوێژی هەینیدا، ٤٤ کەس کوژران.
تیلابێری دەکەوێتە خاڵێکی ستراتیژی لە ڕۆژئاوای نیجەر، سنوورێکی هاوبەشی لەگەڵ مالی و بورکینا فاسۆ هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ٨٤٨ کەس.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لەبارەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دونیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو شەڕ دەچێت و هۆشداری دایەوە کە "ڕەنگە سبەی درەنگ بێت."
بەناو سوپای رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی هێرشێکی دیکەی کردە سەر فەلەستینییەکانی چاوەڕوانی یارمەتی مرۆیی لە بەشی ناوەڕاستی کەرتی غەززە. لەو هێرشەدا ٢٠ کەس شەهید بوون و ٢٤٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران لە گوندی کەفر مەلیک لە باکووری ڕۆژئاوای شاری رامەلڵا منداڵێکی فەلەستینی شەهید بوو.